به خێر هاتن بو بڵاگی نه‌قشبه‌نديه:: سوود وه‌ر گرتن له بابه‌تكانی ئه‌م بڵاگه بێ ئاماژه به سه‌رچاوه قه‌ده‌غه‌يه :: تكايه بوچوونه‌كانی خۆتان بنووسن و به‌م جۆره‌ يارمه‌تی‌مان بده‌ن::   ته‌سه‌ووف و ته‌ريقه‌تی نه‌قشبه‌ندی
سه‌باره‌ت به ته‌سه‌ووف و ته‌ريقه‌تی نه‌قشبه‌ندی و مه‌شايخی هه‌ورامان

كۆنفڕانسی جیهانی حه‌زره‌تی مه‌ولانا خالیدی شاره‌زوری نه‌قشبه‌ندی له‌ هۆڵی ته‌وار له‌ شاری سلێمانی به‌رێوه‌چوو.
                                   
                                          كنگرۀ جهاني حضرت مولانا خالد  
له‌ یادی ١٨٢ ساڵه‌ی كۆچی دوایی حه‌زره‌تی شێخ مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی به‌ دروشمی "مه‌ولانا خالیدی شاره‌زوری، په‌یام و هه‌ڵوێست" و به‌ چاودێری مام جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ و به‌ ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌كی زۆر له ‌به‌رپرسانی حكومی و حزبی باشووری كوردستان، ده‌یان زانای ئایینی و شێخان و مورید و مه‌نسوبانی ته‌ریقه‌ت و میوانێكی زۆر له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا، ئه‌مریكا، سوریا، ئێران و ته‌واوی شاره‌كانی كوردستان و عێراق، كۆنفڕانسی جیهانی حه‌زره‌تی مه‌ولانا خالیدی شاره‌زوری نه‌قشبه‌ندی له‌ هۆڵی ته‌وار له‌ شاری سلێمانی به‌رێوه‌چوو.
شایانی باسه كه ‌ئه‌م كۆنفڕانسه ماوه‌ی ٣ رۆژ ده‌خایه‌نێت و له‌میانه‌یدا چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه‌ و بابه‌ت و به‌دوادا چون سه‌باره‌ت به‌ ژیان و به‌رهه‌م و توانا و زانیاری ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ گه‌وره پێشكه‌ش ده‌كرێت.

                                   ديداري جيهاني مه‌ولانا خاليد
حه‌سیب محه‌مه‌د ده‌رویش وته‌بێژی دیداری جیهانی حه‌زره‌تی مه‌ولانا خالید له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان ڕایگه‌یاند: ڕۆژانی 27بۆ 29 ی ئه‌م مانگه(مانگي ۴/ ۲۰۰۹)‌ به‌ چاودێری سه‌رۆك مام جه‌لال و به‌شداری زانكۆی سلێمانی و ڕێكخراوی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و سه‌نته‌ری ڕوناكبیری ئێلبه‌گی جاف و ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی ڕاگه‌یاندنی خاك و ده‌زگای ئاراس و وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری عیراق و مه‌ڵبه‌ندی كوردۆلۆجی و مه‌كته‌بی بیرو هۆشیاری و بنكه‌ی ژین. له‌یادی 182 ساڵه‌ی له‌ دنیا ده‌رچونی حه‌زره‌تی مه‌ولانا خالید,دیداری جیهانی حه‌زره‌تی مه‌ولانا خالید به‌ڕێوه‌ ده‌چێت به‌ به‌شداری ژماره‌یه‌ك لێكۆله‌رو شاره‌زایانی كورد و عه‌ره‌ب و ئه‌وروپی و ئه‌مریكی  لێكۆلینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌ له‌سه‌ر ژیان و به‌رهه‌م و ئاوازه‌كانی حه‌زره‌تی مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی و چه‌ندین چالاكی تر پێشكه‌ش ده‌كرێت.
 
 

بابه‌ته‌ پێوه‌ندیداره‌کان:

ژیا‌ننامه‌ی حه‌زره‌تی مه‌ولانا خالید

گزارشي اجمالی از كنگرۀ جهاني مولانا خالد نقشبندي در سليمانيه

شرح حال حضرت مولانا خالد ذی‌‌الجناحين نقشبندی شهرزوری

ئه‌و كتێبانه‌ی له ستایشی پایه‌ی مه‌ولاناخاليدا نووسراون

سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:

هه‌واڵنێری سه‌قز 

كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان

+  پنجشنبه 1388/02/10کات ژمێر 2:10     |